10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێدەپەڕێت، هێشتا ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێکبکەون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا ئەلیوم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە خولێکی نوێی دانوستانە نیشتمانییەکان دەستپێبکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە دەست بە گفتوگۆی سیاسی جدی بکەن لە بەغدا بە مەبەستی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی.
لە هەمان کاتدا کە ئەم وتووێژانە دەستی پێکرد، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بەشداری ئەو دانوستانانە ناکات.
کاتێک لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا پێشهاتەکانی عێراق لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون و بە کردەیی گفتوگۆ سیاسییەکانی ئەم وڵاتەیان راگرت.
342/